چۆنێتی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسدا
چۆنێتی به‌شداریكردن له‌كۆنفرانسدا
أ. مامۆستا یان توێژه‌ری كورد وبیانی ده‌توانن به‌شداری له‌كۆنفرانسدا بكه‌ن.
ب. توێژینه‌وه‌كان به‌زمانی (كوردی - عه‌ره‌بی - ئینگلیزی) وه‌رده‌گیرێن.
ت. ڕاگه‌یاندنی كۆنفرانس (10/1/2019)، وه‌رگرتنی پوخته‌ی توێژینه‌وه (15/2/2019)، وه‌رگرتنی توێژینه‌وه به‌ته‌واوی (1/4/2019)، به‌ستنی كۆنفرانس (21-22 ى نيسانى 2019 )
پ. مامۆستا یان توێژه‌ری كورد ده‌توانێت به‌شداربێت له‌كۆنفرانسدا به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌بڕی (100$) ئه‌مریكی، به‌بێ توێژینه‌وه به‌بڕی (25$) ئه‌مریكی.
ج. مامۆستا یان توێژه‌ری بیانی ده‌توانێت به‌شداربێت له‌كۆنفرانسدا به‌توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌بڕی (250$) ئه‌مریكی، به‌بێ توێژینه‌وه به‌بڕی (100$) ئه‌مریكی.
ح. مامۆستا یان توێژه‌ری زانكۆی پۆلیته‌كنیك ده‌توانێت به‌شداربێت له‌كۆنفرانسدا به‌خۆرایی.
خ. داهاتی كۆنفرانس خه‌رج ده‌كرێت بۆ ڕێكاری ڕێكخستنی هۆڵ وخواردن وشوێنی مانه‌وه وچاپكردنی توێژینه‌وه‌كان.
د. پێویسته توێژینه‌وه‌ی پێشكه‌شكراو بۆ كۆنفرانس پێشتر بڵاونه‌كرابێته‌وه یان پێشكه‌ش نه‌كرابێت بۆ كۆنفرانسی زانستی.
ژ. پێویسته توێژینه‌وه‌كان له (25) لاپه‌ڕه‌ی (A4) زیاتر نه‌بن، توێژینه‌وه پێشكه‌شكراوه‌كان به‌زمانی كوردی به‌فۆنتی (Ali k Sahifa) قه‌باره (16) بۆ ناوهڕۆك وقه‌باره (12) بۆ په‌راوێز بنوسرێت، توێژینه‌وه پێشكه‌شكراوه‌كان به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌فۆنتی (Ali A Sahifa) قه‌باره (16) بۆ ناوهڕۆك وقه‌باره (12) بۆ په‌راوێز بنوسرێت، توێژینه‌وه پێشكه‌شكراوه‌كان به‌زمانی ئینگلیزی به‌فۆنتی (Times New Roman) قه‌باره (16) بۆ ناوهڕۆك وقه‌باره (12) بۆ په‌راوێز بنوسرێت.